No content on this channel :c try Try Looking at shorts maybe lol :p
پەیمانگەی بابان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر کە سەر بە وەزارەتی پەروەردە یە، بە مۆڵەتی ژمارە (١٩٥٤٥) ی ساڵی (٢٠١٣ ) لە شاری سلێمانی دامەزراوە. پەیمانگەکە لە پێنج قۆناغی خوێندن پێکهاتووە و فێرخواز لە کۆتایی ئەم پێنج ساڵەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم لە بواری کۆمپیوتەر دا.
ئەم پەیمانگەیە ئەو فێرخوازانە لە خۆ دەگرێت کە دەرچووی قۆناغی (٩)ی بنەڕەتیین، ئارەزووی فێربوون و کارکردنیان هەیە لە بواری کۆمپیوتەردا.
بۆ ڕەخساندنی کاتی جیاوازی خوێندن و یارمەتیدانی فێرخوازان، پەیمانگەی بابان دوو دەوامی خوێندنی هەیە، بەیانیان لە کاژێر (٣٠. ٨ – ٠٠ . ٢) و ئێواران لە (٠٠ . ٣ – ١٥ . ٨).
کرێی ساڵانەی خوێندن تەنها (١٨٠٠،٠٠٠) ملیۆنێک و هەشت سەد هەزار دینارە.
لە ساڵی یەکەمی خوێندن واتە (٢٠١٣-٢٠١٤) ژمارەی فێرخوازان لە کوڕ و کچ (٥٣) فێرخوازبوو.
ساڵی دووەم (٢٠١٤-٢٠١٥) ژمارەی فێرخوازان گەیشتە (١٩٠ )فێرخواز.
ساڵی سێهەم (٢٠١٥-٢٠١٦)، واتە ئەمساڵی خوێندن ژمارەی فێرخوازان (٢٥٠ ) فێرخوازە.
لە درێژەی ساڵی خوێندن دا چەندەها چالاکی جۆرا و جۆر ئەنجام دەدرێت، وەک گەشتی زانستی، ، سازکردنی کۆڕ و سیمینار و فیستیڤاڵ و