Channel Avatar

Erbil Projects @UCUPwU4mTuiD0Ar2N2SQHXlQ@youtube.com

5.3K subscribers - no pronouns :c

" Welcome To The First Channel dedicated to Project in Erbil


Welcoem to posts!!

in the future - u will be able to do some more stuff here,,,!! like pat catgirl- i mean um yeah... for now u can only see others's posts :c

Erbil Projects
Posted 3 days ago

🔴 ئەمرۆ سەردانی مەیدانی پرۆژەکانی ( ئیدیشن تاوەرز ، ئێمپایەر سکوێر ، بەختیاری توین تاوەرز )

🟡 بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دواین گۆرانکاری و پێشچوونەکانی پرۆژەکانی ناوبراو ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەرێز ( بنیامین شادمان ) بەرێوەبەری عقاراتی اربیل پرۆجێکت بە یاوەری بەشێک لە ستافی فرۆشتنی عقاراتەکەمان سەردانی سێ پرۆژەی نیشتەجێبوونی پایتەختی کوردستانمان کرد کە لە وادەی کلیل وەرگرتنیان نزیک دەبنەوە ، و بەم نزیکانە ژیان لەم پرۆژانە دەست پێدەکات.
چاودێری کردنی کارکردن و دڵنیابوون لە کوالێتی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە پێشینەی کارەکانی اربیل پرۆجێکتە.
بۆیە لێرەوە دڵنیاتان دەکەینەوە هەر سێ پرۆژەکە کارێکی خێرا بە کوالێتی بەرز بنیاد دەنرێت کە شایەنی دەستخۆشین.

- راگەیاندنی عقاراتی اربیل پرۆجێکت
‪@Empireworld2006‬


@editiontowers
@bakhtyary.twin.towers

#erbilprojects #erbil #hawler #Kurdistan #kurdish #Iraq #empireworlderbil #editiontowers #baxtyaritwintower

3 - 0

Erbil Projects
Posted 3 weeks ago

پرۆژەیەک بەناوی (ئەنفاڵ) کۆمپلێکس لە شوێنی هۆڵی سەعد عبداللە دروست دەکرێت
کە تاوەرێکی ۹۱ تابقە و ئەوەی تر ٨٨ تابق دەبێت

23 - 0

Erbil Projects
Posted 1 month ago

🟡 بە وێنە
▪️سەردانی ستافی فرۆشتی عقاراتی اربیل پرۆجێکت بۆ پێشانگای خانووبەرەی هەولێر ۲۰۲٤

1 - 0

Erbil Projects
Posted 1 month ago

🟡 ھەلی کار لە عەقارات ئەربیل پرۆجێکت
شوێن: شاری هه‌ولێر

جۆری کار : ( کارمەندی بەشی فرۆشتن ) له‌ هه‌ردوو
ڕه‌گه‌ز ( نێر و مێ )

موچە : (600$ + نسبەی فرۆشتن)

بەم مەرجانەی خوارەوە:
🔻 بێ کار بێت و پابەندی هیچ دەوامێکی تر نەبێت ، پێشتر کاری عقاراتی نەکردبێت.

1- كورد بێت و شێوه‌زاری سۆرانی به‌ باشی بزانێت
2- دانیشتووی شاری هەولێر بێت نەک دۆرووبەری
3- خوێندن و نووسینی کوردی سۆرانی بە تەواوی بزانێت
4- زمانی عربي (نوسین + قسەکردن عربي عراقي) بزانێت هەلی وەرگرتنی زیاتر دەبێت
5 - تەمەنی لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت
6- شارەزایی لە بەکارهێنان و بەرێوبردنی تۆرە کۆمەلایەتییەکان هەبێت.
7- خاوەن ئۆتۆمبێلی خۆی بێت.
8. زانینی دیزاینکردن وێنە و ڤیدیۆ هەڵی وەرگرتنی زیاتر دەکات.

بۆ ئەوانەی ئارەزوومەندن سیڤی پێشکەش بکەن بۆ
واتسئاپی ئەم ژمارەیە :
( تەنیا سیڤی بنێرێت ، پەیوەندی نەکرێت خۆمان پەیوەندی دەکەین )

0750 182 2211
Wa.me/+9647501822211

2 - 0

Erbil Projects
Posted 2 months ago

ئەمرۆ گرێبەستی فەرمی کارکردن لە نێوان عقاراتی اربیل پرۆجێکت و پرۆژەی ئێس کەی تاوەرز واژوو کرا!
بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری فرۆشتنی پرۆژەکە بەرێز ( هێمن هەینی ) و بەرێوەبەری عقاراتی اربیل پرۆجێکت بەرێز ( بنیامین شادمان )
واژوو لەسەر رێکەوتنامەی کارکردن کرا.
عقاراتی اربیل پرۆجێکت لەگەڵ زیاتر لە (۳۰) پرۆژەی نیشتەجێبوون گرێبەستی کارکردنی هەیە کە لە چوارچێوەی یاسا کارەکانی رێکخراوە ئەمەش بۆ یەکەم جارە بەم شێوازە کارکردنە لە نێو بازاری خانووەبەرە لە پایتەختی کوردستان.
- راگەیاندنی عقاراتی اربیل پرۆجێکت

5 - 0

Erbil Projects
Posted 2 months ago

حکومەت بەو گەورەیی خۆی ئاو و کارەبات لێ نابرێت کاتێک پارەت نەداوە پرۆژەکان راستەوخۆ دەیبرن بە بێ گوێدانە باردوخی کەسەکان !
کرێچی هەبووە کلیلیان نەداوە بچێتە شوقەکەی لەبەر کێشەیەکی بچووک ، بەو گەرمایە نەیانهێشتووە بە خۆی بە خانەوادەی بچێتە ناو شوقەکەی !
ئەمە تەعدا کردن نییە لە هاووەلاتی ؟
هاووەلاتی دوو قیستی داوە یەک قیستی ماوە کلیلی پێنادەن و نە دەتوانێت شوقەکەی بفرۆشێت نە دەتوانێ بیبینێت !
بۆ تاخیر پێدانی قیستەکان هەرەشەی حجز کردنی موڵک و فرۆشتنەوەی بە بێ حساب کردن بۆ خاوەن موڵک و سزادانی یاسایی و ماددی هەیە بۆ هاووەڵاتی !
بەڵام وەبەهێنەر پرۆژە تاخیر بکات ئاساییه و مافی گلەییشیان نییە !
ئەم بابەتانە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار سنورێک بۆ ئەم بێ رێزی کردن و سوکایەتیانە دابنێت کە بە هاووەلاتیان دەکرێت !
ئەگەر وەبەرهێنەر خۆی پێی گەورەیە ئەوە ناتوانێت لە حکومەت و یاسا گەورەتر بێت !
لە سەروو هەموو ئەمانە خودای گەورە زاڵم و ستەمکاران لەم دونیا و لەو دونیا سەرشۆر و لە ناویان دەبات.
هەر وەکو خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏
{‏وَلاَ تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلاً عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الأَبْصَارُ‏}‏ ‏[‏إبراهيم‏:‏ 42‏.‌‏]‏؛
واتە : واگومان نەبەن خودا بێئاگایە بەرانبەر ئەوەی ستەم کاران ئەنجامی دەدەن بەڵکو دوایان دەخات بۆ ڕۆژێک چاوەکان تیایدا ئەبڵۆق دەبن .

هیوادارین ( حکومەت و دەستەی وەبەرهێنان و کۆمەلەی عقاراتەکان ) هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەشێک لە وەبەرهێنەرەکان و بێ رێزی کردنی بەشێک لە کارگێری پرۆژەکان بەرامبەر بە هاووەلاتیان ، و چاودێری وورد بخرێتە سەر پرۆژەکان تا مافی ماددی و مەعنەوی هاووەلاتی پارێزراو بێت.

بنیامین شادمان
بەرێوەبەری عقاراتی اربیل پرۆجێکت

3 - 0

Erbil Projects
Posted 4 months ago

🔴 گرینگی دروست کردن مزگەوت لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون
🟡 نووسین و ئامادەکردنی : بنیامین شادمان
گەلی کوردستان ، گەلێکی موسوڵمان و بروادارە بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و سونەتەکانی پەیامبەری خوا محمد ﷺ
و مزگەوتیش هەردەم وەکو قوتابخانەیەکی گەورە بووە کە وانەی برایەتی و رێزگرتن ، نەرم و نیانی و یاسا و دادپەروەری فێری موسوڵمانان کردووە.
جێگایەک بووە کە دڵی ئێماندار تێدا دەگاتە ئارامی و دووری و مەوداکانی نێوان خۆی و خودا نامینێت و تەواوی نارەحەتی و خەوش و خڵتی دڵەکان پاک دەکاتەوە.
لێرەدا لە چەند روانگەیەک گرینگی مزگەوت بە گشتی باس دەکەین و دواتر تیشک دەخەینە سەر تا چەند لە (پرۆژەکانی نیشتەجێبوون گرینکیان بە دروستکردنی مزگەوت داوە) بە داتا و ئامار زانیاری ئەم پرسە دەخەینە روو.
🔻 گرینگی مزگەوت لە روانگەی قورئانی پیرۆزدا :
لە نێو قورئاندا 28 جار ناوی مزگەوت بە تایبەت ( مسجد الحرام ) ئاماژەی پێکراوە وەکو یەکەمین شوێنی پەرستشی مرۆڤەکان لەسەر زەوی.
هەروەها لە سورەتی جن ئایەتی 18 خوای گەورە دەفەرمێت : ﴿وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا ﴾
واتە:دڵنیابن که‌: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته‌.
🔻 گرینگی مزگەوت لە روانگەی پەیامبەری خوا محمد (د.خ) :
یەکەم کاری پەیامبەر دروست کردنی مزگەوت بوو لە کاتی گەیشتی بە مەدینە و لە هەموو سەفەر و جەنگێک دا شوێنێکی دەستنیشان دەکرد بۆ نوێژکردنی خۆی و هاوەلەکانی کە عیبادەت وخوا پەرستیان ئەنجام بدەن.
پێغەمبەری خوا - ﷺ - فەرموویەتی : (الْمَسْجِد بَيتُ كُلّ تَقِيّ ) (2).
واتە: مزگەوت ماڵی هەموو کەسێکی بەتەقوایە .
هەروەها مزگەوت خۆشەویسترین جێگایە بەلای خوداو وپێغەمبەر ﷺ
هەروەکو ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (أَحَبُّ الْبِلاَدِ إِلَى اللهِ مَسَاجِدهَا ، وَأَبْغَضُ الْبِلاَدِ إِلَى اللهِ أَسْوَاقهَا)(1).
واته: خۆشەویسترین جێگا بەلای خوداوە مزگەوتەکانن ، و بوغزاوترین جێگاش بەلای خوداوە بازاڕەکانن.
🔻 گرینگی مزگەوت لە ئایینی ئیسلامدا :
دینی ئیسلام گرینگی زۆری بە دروست کردنی مزگەوت داوە بە تایبەت‌ جەختی لە سەر بونیادنان و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتەکان دراوە هەروەکو هۆکارێک بۆ چوونە بەهەشت وەسفی کردووە .
هەروەک پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (مَنْ بَنَى ِللهِ مَسْجِدًا ، مِنْ مَالِهِ ، بَنَى اللَّهُ لَهُ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ).(4)
واتە: هەر کەسێک لەپێناوی خودادا مزگەوتێک دروست بکات ، ئەوا خودا ماڵێکی لەبەهەشتدا پێ دەدات .
هاوکات ئایینی ئیسلام گرینگی بە ئەنجامدانی نوێژ و عیبادەت کردن تێدا و چاک کردنی نێوان کەسەکان و فێرکردنی رەوەشت بەرزی و رۆشن کردنەوە رێگای بەختەوەری موسوڵمانان بێت.
ئەوەی دڵی وابەستەی مزگەوت بێت بە بەردەوامی سەردانی مزگەوت بکات ئەوە لە قیامەتدا لە ژێر عەرشی خوای گەورە دەبێت هەر وەکو ئەم فەرموودەیە
کە ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (سبعة يُظِلُّهُمُ اللَّهُ في ظِلِّهِ يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ الإِمَامُ الْعَادِلُ ، وَشَابٌّ نَشَأَ في عِبَادَةِ رَبِّهِ ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ في الْمَسَاجِدِ ، وَرَجُلاَنِ تَحَابَّا في اللهِ اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ ، وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّى أَخَافُ اللَّهَ . وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ أَخْفَى حَتَّى لاَ تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ). متفق علیه
واته: حەوت کۆمەڵ هەن خودا دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە لەڕۆژێکدا کەجگە لەسێبەری عەرشی خودا هیچ سێبەرێکی تر نی یە :
پێشەوا ودەسەڵاتدارێکی دادپەروەر ، و لاوێک لەعیبادەتی خودادا گەورە بوو بێت ، و پیاوێک کەدڵی پەیوەست بێت بەمزگەوتەوە ، ودوو کەس کەلەپێناوی خودادا یەکیان خۆش بووێت وکۆبوونەوە وجودا بوونەوەیان لەو پێناوەدا بێت ، وپیاوێک ئافرەتێکی جوان وخاوەن پلەو پایە داوای زینای لێ بکات، ئەومیش بڵێت: من لەخودا دەترسم ، وپیاوێک خێرێک بکات وبیشارێتەوە بەشێوەیەک دەستی ڕاستی نەزانێت دەستی چەپی چی بەخشیوە ، وپیاوێک کاتێ بەتەنها یادی خوا دەکات چاوەکانى پڕ دەبن لەفرمێسک.
🔻 گرینگی مزگەوت لە روانگەی کۆمەلایەتیەوە :
مزگەوت جگە لەوەی شوێنی کۆکردنەوەی موسوڵمانە ، جێگایەکی تایبەتە بۆ یەکگرتن و یەکدەنگی و هەماهەنگی ئۆمەتی ئیسلامە و کۆبوونەوەی موسوڵمانان لە یەک شوێن و بۆ یەک قیبلە ، گەورەیی و هەیبەتی موسوڵمانان پێشانی هەموو دونیا دەدات ، کە بە رێکخستنێکی ورد هەموو موسوڵمانان روو لە روگەی کەعبەی پیرۆز دەکەن لە هەموو مزگەوتەکانی جیهان.
ئەمەش یەکێتی کۆمەڵگای گەورەی ئیسلام و رێکخراو بوونی دەسەڵمێنێت.
هاوکات مەڵبەندێکی بەهێزی ئاشتەوایی کۆمەلایەتی و دروست کردنی سۆز و خۆشەویستییە لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگایە و رێگایەکە بۆ رزگاربوون لە گوشارە دەروونییەکان و ئاسودەبوونی رۆحە ماندووبووەکانە.
🔻 گرینگی دروست کردنی مزگەوت لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون :
پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆتە جێگرەوەیەکی گەورەی گەرەک و گوند و شارەکانی هەرێم بۆ نیشتەجێبوونی خێزان و تاکەکانی کۆمەڵگا بۆیە بوونی مزگەوت وەکو پێویستیەکی مەعنەوی و رۆحی دانشتوانی ئەو پرۆژەیە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت هەروەکو چۆن ئینسان پێویستی بە ئاو و خۆراک و کارەبا و مارکێت و تەواوی پێداویستییەکانی ژیانی هەیە بە هەمان شێوەش پێویستی بە بوونی شوێنێکی تایبەت هەیە بۆ نوێژ کردن و خوا پەرەستی هەیە.
ئەگەر وەبەرهێنەرەکانمان شوێنکەوتووی پەیامبەری ئیسلام بن ، دەبێت یەکەم شوێن لە پرۆژەکە دیاریکردنی مزگەوت و دیزاین کردن و بایەخ پێدان بێت بەم شوێنە پیرۆزە بێت تا بەرەکەت و پاداشتی دروست کردنی مزگەوتەکە خۆی و دانیشتووانی پرۆژەکەی بگرێتەوە.
بەڵام ئەوەی جێگای داخەی بە پێ بەدواداچوونێکی تایبەت لە کۆی 30 پرۆژە تەنیا 10 پرۆژە مزگەوتی تێدایە بەشێک لەو مزگەوتانەش لە رێگای خەیرخواز و یان پێشتر دروستکراوە لەوێ یان سوود لە مزگەوتی نزیکی خۆی وەردەگیرێت.
ئەمەش شایەنی هەڵوێستە لەسەر کردنە و دەبێت وەزارەتی ئەوقاف بریارێکی تایبەت دەربکات بەهەماهەنگی لەگەل دەستەی وەبەرهێنان کە بوونی مزگەوت و دروستکردنی بکرێتە مەرج لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کە بە بێ بوونی مزگەوت لە نەقشەی پرۆژەکە (ساید پلان ) ئیجازەی پێ نەدرێت و رێگری بکرێت لە دروستکردن بە بازارکردنی و هاوکات ئەوانەی مزگەوتیان تێدا نییە و پرۆژەکەش تەواو بووە رێگا چارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ بنیادنانی مزگەوت و لێژنەیەکی تایبەت لەسەر ئەم پرسە دروست بکرێت خەمێکی راستەقینەی لێ بخورێت.
تا پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمێکی موسوڵمان
هەموویان خاوەنی جوانترین و گەورەترین و پیرۆزترین شوێن بن کە پێی دەلێن (مزگەوت )
نووسینی : بنیامین شادمان
بەرێوەبەری عقاراتی اربیل پرۆجێکت
▪️ سەرچاوەکان :
(1) أخرجه مسلم (1473) وابن خزيمة 1293 وابن حبان1600 .
(2) [أخرجه أبو نعيم في " الحلية " ( 6 / 176 )الألباني في "السلسلة الصحيحة" 2 / 341] .
‪@benyamin_Official‬

2 - 0

Erbil Projects
Posted 4 months ago

🟡 سەردانی فەرمی بۆ پرۆژەکانی شاری بازرگانی و لەندەن تاوەرز

بە مەبەستی ئاشنایی زیاتر بە هەردوو پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە شاری هەولێر بەشێک لە ستافی عقارات اربیل پرۆجێکت سەردانی بنکەی فرۆشتنی هەر دوو پرۆژەی ناوبراویان کرد بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری عقارات ( بنیامین شادمان )
و خاوەنی پرۆژەی شاری بازرگانی بەرێز ( ئەحمەد ) پێشوازی گەرمیان لێکرا و هاوکات لە لایەن (د.بۆتان) بەرێوەبەری بەشی فرۆشتنی پرۆژەی لەندەن تاوەرز زانیاری و وردەکاری پرۆژەکە بۆ ستافی فرۆشتنی اربیل پرۆجێکت باسی لێوە کرا.
لە میانەی سەردانەکەدا بریاری کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر درا.
- راگەیاندنی عقاراتی اربیل پرۆجێکت

3 - 0

Erbil Projects
Posted 4 months ago

🟡 تۆش بەشدار بە
🔴 کام یەک لەم چوار پرۆژەیە لە شاری هەولێر کارێکی خێرای تێدا دەکرێت ؟
۱. کەمپەنیسکی
۲. لالاڤ سان تاوەرز
۳.لالاڤ نۆڤا تاوەرز
٤. لالاڤ ڤینۆس تاوەرز

3 - 1

Erbil Projects
Posted 4 months ago

🔴 نهێنی هەندێک لە عقاراتەکان کە شکەستیان نەهێناوە لەگەڵ خراپی بازار ؟ بە داتا و ئامار بزانە !

🟡 ئەو هۆکارانە چین کە رێگر بوون لە شکەست هێنانی بەشێک لە عقاراتەکان ؟

1. بوونی کرێچیەکی زۆر سەر بە لقەکانی کۆمپانیای عقارات کە رێژەکەی دەگاتە سەروو ( 4000 ) چوار هەزار کرێچی کە ساڵانە لەگەڵ گرێبەست نوێکردنەوەی عموولە دەدرێت بە عقاراتی پەیوەندیدار.
ئەمەش داهاتێکی جێگر و بەردەوامە

2. کرینی موڵک بە لیست و بە تابق لە بەشێک لە پرۆژەکانی نێشتەجێبوون لە ساڵانی رابردوو
بە ناقس(10000 تا 20000) دە هەزار تا بیست هزار دۆلار کە هەمان موڵکیان بە بایع شاری دراوە و قازانجیان بۆ خۆیان گەراندووەتەوە بە پێی رێکەوتنی هەردوو لا کە هەمان موڵک کە دراوە بە بایع شاری لە هەمان عقارات بە قازانج فرۆشراوەتەوە بە کریاری راستەقیە کە تێکرای قازانجی ئەم پرۆسەیە بە لایەنی کەم 10000 دە هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت
کە ئەگەر 20 مولکیان لە پرۆژەیەک بەو جۆرە فرۆشتنیان بۆ کرابێت قازانجی دەکاتە 200000 دووسەد هەزار دۆلار
جا وەرە ئەگەر لە 5 پرۆژە ئەو کردارە ئەنجام درابێت رێژەی قازانج جارانی رێژەی ئەو پرۆژانە بکە کە کاریان تیا کراوە بەو شێوەیە.

3. لێدانی سەفقات
ئەمەش بە بازارگێری وەهمی و نرخی خەیاڵی دەکرێت کە راستەقینە نین و ئاسەواری خراپی بۆ چەندین ساڵ لەسەر پرۆژەکە بەجێ دێلێت.

بۆ نموونە پرۆژەیەک لە زۆنی زێر لەساڵانی رابردوو هاتە بازار بایع شاری و عقاراتەکان بە ناقس (30_ ) سی دۆلار کەمتر لە نرخی کۆمپانیا وەریان گرت لە هەمان کاتدا دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر بە زاید (100+)
فرۆشرا !
ئەمرۆش نرخەکان هەمووی دابەزیوە و بازاری ئەو پرۆژەیەی تێکدا و کاریگەری نەرینی لەسەر پرۆژەکانی تریش هەبووە و مەتمانەی لە بازار نەما کاتێک نرخ بە شێوەی نا سروشتی بەرز بۆیەوە بە شێوەی خێراش دابەزی !
لەم هەنگاوە بەشێک لە عقاراتەکان و بایع شاری بۆنە خاوەنی دەیان هەزار دۆلار و سوودێکی وایان بینی کە بۆ دەیان سالیش کار نەکەن و بازاریان نەبێت کاریگەری لەسەریان نابێت.

بنیامین شادمان
بەرێوەبەری عقاراتی اربیل پرۆجێکت
بەكالاریۆس لە كۆلێژی كارگێری و ئابووری

3 - 0