پرۆژەی ستاندەر وەک بیرۆکەیەکی خۆماڵی ھەڵقەڵاوی نێو جەرگەی شەقامی کوردی بەلەخۆگرتنی رۆژنامەنووسو نووسەرانی بیروڕا جیاواز بەگۆڤارێکی مانگانە ھاتنە نێو کاروانی رۆژنامەنووسی کوردی، دوای دووساڵ وەک پێویستیەکی قۆناغەکە رۆژنامەی ستاندەریش ھاوشانی گۆڤارە مانگانەکە ھەفتانە بە١٦ لاپەڕە دەستی بەدەرچوون کرد، سایتی ستاندەر کوردیش کەپێشتر تەنھا رۆژنامەو گۆڤارەکەی لەخۆدەگرت بەچاکمانزانی بیکەینە رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئازادو رۆژانە خوێنەری کورد لەسەرتاسەری دونیادا لەھەواڵو گۆڕانکاریەکان ئاگاداربکەینەوە.
بەردەوامیو گەشەی ستاندەر لەو مەودا فراوانەی بیروڕا دەربڕینەدایە کە تائێستا رەنگی داوەتەوە لەسەر لاپەڕەی گۆڤارو رۆژنامەکە، قەڵەمە ئاراستە جیاوازەکان رەنگێکیان بەخشیوە بەستاندەر کە جگە لەرەنگی نیشتمان لەھیچ رەنگێکی دیکە ناچێت، ھەموو رەخنەو تێڕوانینێکی جیاوازیش کەبڵاوی دەکەینەوە مەبەستمان لێی گێڕانەوەی رێزی تەواوە بۆ ھاوڵاتی کوردو بەرچاورۆشنی بەرپرسانە لەو ھەڵەو کەموکورتیانەی ئێستا ھەیە پێویستیان بەچارەسەرە.
ناونیشان: كوردستان، هەولێر، گەرەکی موفتی، دەزگای ستاندەر
تەلەفۆن: 07803343794