Channel Avatar

♡ Jennie Kim ♡ @UCAJljZUTMSGu5uHEx_oIGMw@youtube.com

1.9K subscribers - no pronouns :c

HAPPY ROSÉ DAY 🎉🎂🥇💙 Don't mess with Girls, Don't mess


Welcoem to posts!!

in the future - u will be able to do some more stuff here,,,!! like pat catgirl- i mean um yeah... for now u can only see others's posts :c

♡ Jennie Kim ♡
Posted 4 hours ago

BLACKPINK || بلاکپینک

YG Entertainment in a statement following BLACKPINK's 2025 World Tour teaser:
"In order to support BLACKPINK's wide-ranging group activities this year, we have set up a separate project organization internally, and preparations for their comeback are progressing quickly.
This will be a year filled with large-scale projects befitting BLACKPINK's unrivaled global status"

وایجی ئینتەرتەینمێت لە بەیاننامەیەکدا دوای تیزەری گەشتی جیهانی 2025 ی بلاکپینک:
"بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی چالاکییە گروپییە فراوانەکانی بلاکپینک ئەمساڵ، ئێمە رێکخراوێکی پڕۆژەی جیامان لە ناوخۆ دامەزراند و ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەیان بەخێرایی بەڕێوەدەچێت.
ئەمساڵ پڕ دەبێت لە پڕۆژەی گەورە کە شایستەی پێگەی جیهانی بێ هاوتای بلاکپینک بێت"


وایجی ئامادەکاریییەکانی بلاکپینکی خێراتر کردووە، پڕۆژەیەکی جیای تایبەت بە بلاکپینک دامەزراندووە کارەکانی بلاکپینک بەخێرایی دەڕوات😇مام وایجی ئاقڵ بووە😂 بۆتە پیاو ئەڵماسەکانی دێنەوە هەر دەبێ وایان بۆ بکات😌

جەماحەت، دووبارە داوای لێبووردن دەکەم زۆر ئەکتیڤ نیم، ان شاء اللە لەسەر خێر بەیانی دەڕۆمەوە ماڵی خۆم😇 ئەکتیڤ دەبمەوە. قەرەبووتان بۆ دەکەمەوە بەتایبەت بۆ جیسوو و لیسا چونکە ئەمڕۆ هەم گۆرانی هەم دراماکانیان بڵاوکردۆتەوە👍


#BLACKPINK #JISOO #JENNIE #ROSÉ #LISA #BLINK #Kurdishblink #YGEntertainment
#BLACKPINK2025WORLDTOUR #Comeback

29 - 5

♡ Jennie Kim ♡
Posted 16 hours ago

Chaenniesoo OG Story Update w\ LISA
Our family ‪@BLACKPINK‬ 🖤💗🥺
نوێکردنەوەی چاینیسوو لە ستۆری ئینستاگرام لەگەڵ لیسا

خێزانە جوانەکەمان💗🖤🥺 باشترینەکانن هەمیشە، لە خۆشی و ناخۆشی پشتی یەکتریان گرتووە.




BORN AGAIN OUT NOW” is currently trending at #3 on Worldwide 🌍🔥
لە ئێستادا لیسا ترێندی #3 گرتووە لە سەرتاسەری جیهاندا

______________________________________________
JISOO added BLACKPINK's anniversary and her member's birthday on the schedule in her new app🥺 best mom forever💟
جیسوو لە ئەپڵیکیشنە نوێکەیدا ساڵیادی بلاکپینک و ڕۆژی لە دایکبوونی ئەندامەکانی خستۆتە سەر خشتەکە🥺باشترین دایک بۆهەمیشە💟

جیسوو ئەپێکی کردۆتەوە، لە پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر هەیە تایبەتە بە خۆی و بلینک هەرچی کاری خۆی هەیە لەوێ دا هەیە.
جیسوو ڕۆژی لەدایکبوونی ئەندامەکان و ساڵیادی گروپی خستۆتە سەر خشتەکە😭 دایکە شاژن

______________________________________________
ROSÉ has been nominated in 3 categories at the 2025 Korean Music Awards, the most prestigious award show in South Korea:

— Musician of the Year (Daesang)
— Song of the Year (“APT.”) (Daesang)
— Best K-pop Song (“APT.”)
ڕۆزی لە 3 بەشدا پاڵێوراوە لە خەڵاتەکانی مۆسیقای کۆریا، کە بەناوبانگترین خەڵاتە لە کۆریای باشوور.

— مۆسیقای ساڵ (دیسانگ)
— گۆرانی ساڵ (”.APT“) (دیسانگ)
— باشترین گۆرانی کەیپۆپ (”.APT)

لە ئێستاوە هەر سێکیان دابێنن😇 باشترین گۆرانی جیهانە🌍🔥ئەگەر فێڵی تیانەکرێت🙂 دەنا هەر ئێستا لە هەموو کەیپۆپ و جیهان بگەڕێت هەر ئاپاتێ باشترینە.

#ROSÉ has now surpassed over 16 MILLION + subscriber on YouTube
— The first and only K-Pop soloist to reach this milestone in history.
#ڕۆزی ئێستا زیاتر لە 16 ملیۆن بەشداربووی لە یوتوب تێپەڕاندووە
— یەکەم و تاکە تاکژەنی ئافرەتی کەیپۆپە کە گەیشتۆتە ئەم قوناغە لە مێژوودا.

پیرۆزە لە شاژنە ڕۆزی 🎉🥇🌍

48 - 7

♡ Jennie Kim ♡
Posted 17 hours ago

La la la lisaaaaaa🔥🌍😭😻blink's don't forget stream. Song of the year 🤩

ئەوە چی بوووووووووو😭 مانۆباننننننننننن، باشترین کۆڵابە سێ قۆڵی گیان گیان.
لیسا: دەنگ، ڤۆکاڵ، ڕاپ، ڤیدیۆ، کورە هەرچی تیا بێت و تیای نەبێت باشتریییییییینەەەەەەە😻😭 شازی گۆرانییییە.

بەجدی زۆر زۆرزۆر تایبەتە چەند جارێک گوێم لێ گرت، ئەم ستایلەی زۆر زۆر لێ دێت لیسا😭بژی مانۆبان
دۆجا و ڕای زۆر تایبەت بوون🔥لیسا ئەم گۆرانییەی بە جیهاندا دەتەقێتەوە 🌍 ڕێک بۆمبی جیهانی


ستریم لەبیر مەکەن بلینکس، لە کۆتایی کاتێ سێ قۆڵی دەڕۆیشتن زۆر جوان و پێکەنیاوی بوو😂

40 - 10

♡ Jennie Kim ♡
Posted 1 day ago

BORN AGAIN GOALS || ئامانجەکانی بۆرن ئەگەین


بلینکس ئامانجەکان نووسراوان، لیسا کۆڵابەکەی بڵاودەکاتەوە لە کۆتایی🔥
بەیانی دراماکەی لیسا و جیسوو بڵاودەبێتەوە😭🗿فریای کەمیان بکەوین

گۆرانییەکە 3ی شەو لای خۆمان بڵاودەبێتەوە😇 بەڕای من خەوی خۆتان تێک مەدەن تا بەیانی


JISOO “Hugs & Kisses” CONCEPT POSTER‌❤
کۆنسێپتی پۆستەری ”باوەش & ماچ“ی جیسوو

ماشاء اللە لە شاژنن😭😻🔥


Lichaenniesoo IG Story Update 🖤💗
Our family is back 💟‪@BLACKPINK‬  

نوێکردنەوەی لیچاینیسوو لە ستۆری ئینستاگرام
خێزانە جوانەکەمان گەڕایەوە💟 جیهانە پەمەیەکەمان دەستی پێکردەوە، ڕۆژە خۆشەکانی بلینک گەڕایەوە😭🎉دووبارە ساتی جوان تۆمار دەکەین پێکەوە💗


هیچ نا بلاکپینک 🙂
گەشتی جیهانی ڕاگەیاند پێش ئەلبوومەکە‌😂 خێر دەبێ
هەست دەکەم مام وایجی و کچەکان ڕێکەوتوون 🗿 کێ ناڵێ ناوی ئەلبوومەکە گەشتی جیهانییە.
بلینکەکان تێبینیان کردووە دەڵێن لەوانەیە ناوی ئەلبوومەکە گەشتی جیهانی بێت🌍😭😂هەموو شتێکیان لە دەست دێت ئەوە بلاکپینکە.


BLACKPINK is currently trending at #1 worldwide 🌍 following the 2025 WORLD TO announcement
بلاکپینک لە ئێستادا لە #1 لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە 🌍پاش ڕاگەیاندنی

شاژنەکان گەڕانەوە هەر خۆیان یەکەمن و هەر یەکەمیش بوون😌
بەمزووانە Auraی زۆر جوان دەبینین💀 نموونەش
بلاکپینک vs بلاکپینک لە میوزیک شۆیەکان😂 بەس بلینکیش پێ دەکرێ ئەم کارە بکات.



بلینکس داوای لێبووردن دەکەم درەنگ هەواڵەکان دادەنێم، پێشتریش پێم وتن کە لە ماڵ نیم🙂 ناتوانم زۆر ئەکتیڤ بم هەواڵی زۆریش هەیە. ان شاء اللە بەمزووانە دەڕۆمە ماڵەوە هەواڵەکان وەک خۆی دادەنێم و قەرەبوتان بۆ دەکەمەوە👍

51 - 7

♡ Jennie Kim ♡
Posted 1 day ago

JISOO “TEARS” CONCEPT POSTER 💙
𝐓𝐄𝐀𝐑𝐒: This one's on me so cheers
کۆنسێپتی پۆستەری ”فرمێسک“ی جیسوو
فرمێسک: ئەمەیان لەسەی منە بۆیە بەخۆشی

کە جوانەم جوان 😭 جیسوو ڕەنگە تایبەتەکانی
فرمێسک و جیسوو 🙂دوو شتی زۆر لێکەوە دوورن، ئەم گۆرانییە باسی ژیانی جیسوو دەکات وە ئەم گۆرانییەی لەسەر ئەوە نووسیەوە🥺
دایکە شاژن😭💟


JISOO On SALON DRIP 🤍
جیسوو لە ساڵۆن دریپ
https://youtu.be/PJ2J8BjRaV8?si=qjQMZ...

جیسوو لەو بەرنامەیە یەک بەزمی داناوە😭وابزانم بە ژیانی ئاوای نەکردووە، یەک شتی نەهێشتۆتەوە هەرچی هەبووە وتوویەتی😂

پێش هەموو شتێک جیسوو وتی: هەوڵ دەدەین لە مانگی پێنج ئەلبوومێک بڵاوبکەینەوە و گەشتی جیهانی دەست پێبکەن
وایجی ڕایگەیاند و جیسوو بەهەمان شێوە‌😭 کەوایە مانگی پێنج چوار شاژنە ئەفسانەیەکە دەگەڕێنەوە🔥🌍
جیسوو فێری سپۆیڵ کردن بووە🙂دڵنیان ئەوە جیسوویە ؟

پێشکەش کارەکە پرسیاری لێ کرد ئایا ئەندامەکان گوێیان لە ئەلبوومەکەی گرتووە، جیسووش وتی: جێنی و ڕۆزی گوێیان لێ گرتووە بە لایانەوە زۆر باش بووە، وتیان ئەمە لەجۆری تۆیە بەڵام لیسا گوێ لێ نەگرتووە جارێ چونکە ماوەیەکی زۆرە لیسام نەبینیەوە.
خۆتان دەزانن لیسا ئەم ماوەیە خەریکی وێنە گرتن بووە بۆیە نەیتوانی گوێ لێ بێت🥺لیسا ئەگەر بگەڕێتەوە کۆریا هەمیشە بەبێ دەنگی دەگەڕێتەوە بۆ لای ئەندامەکان و دواتر دەڕوات بۆ ئەو شوێنەی لێ بووە.

جیسوو پرسیاری لێکرا، ئایا ڕێگەی بە دایک و باوکی داوە گۆرانییە نوێیەکەی ببیستن، ئەو گوتی تەنها یەک جار ڕێگەیان پێداوە گوێ بگرن، بۆیە ئەوان هەوڵیان داوە بە نهێنی بۆ "گوڵ" تۆمار بکەن، ئەوان تەنها یەک جار ڕێگەیان پێدراوە گوێ بگرن، بۆیە گەڕانەوە بۆ داواکردن لێیان کرد دووبارە گوێی لێبگرێت، بەڵام جیسو گوتی: "تۆ ناتوانی! ناتوانیت دوو جار گوێ بگریت." پێشکەشکار پرسیاری کرد بۆچی تەنها یەک جار گوێ دەگرن و جیسو وەڵامی دایەوە: "تەنها لەبەر ~ من هەوڵ دەدەم گاڵتەیان پێ بکەم. تۆ تەنها یەک جار دەتوانیت گوێ بگریت." دایک و باوکی دڵتەنگ دەبوون و لێی دەپرسن: "بۆچی ئێمە ئیمتیازی تایبەتمان نییە کاتێک ئێمە دایک و باوکی تۆین؟" جیسو پاشان گوتی: "تۆ ناتوانی، دەبێت دادپەروەرانە بێت."
لە بەزمی خۆی ناکەوێت ئەم کچە تەنها یەکجار ڕێگەی بە دایک و باوکی داوە گوێ لە گۆرانییەکەی بگرن😭😂
جیسوونی ڕاست دەکات🙂 ئەگەر ئەوان گوێیان لێ بێت دەبێ بلینکیش گوێ لێ بێت، بۆیە یەکجارتان جارێ بەسە

جیسوو و مێروولەی پارە🙂
جیسۆ چیرۆکی ئەو کاتە دەگێڕێتەوە کە ترساوە چونکە لە ماڵەکەیدا "مێشولەی پارە"ی دۆزیوەتەوە و بیری لە هەموو جۆرە بیرکردنەوەیەک کردووە. چەند جارێک نامەی بۆ دایک و باوکی نارد بۆ ئەوەی بێن و بۆی بگرن و لە ماوەی 3 کاتژمێردا کە چاوەڕێی دایک و باوکی بوو، ڤیدیۆیەکی سەیر دەکرد و جاروبار سەیری مێرووەکەی دەکرد. ئەو گوتی نەیتوانیوە بخەوێت چونکە دەترسا بچێتە ناو دەمی 😭جیسۆ لە مێرووی پارە دەترسێت بەڵام لیسا کاردانەوەی تەواو جیاوازی هەیە. لیسا مێروویەکی پارەی بینی و وێنەیەکی گرت و گوتی "ئۆو، ئەوە کێشەی پارەیە" و وێنەکەی بۆ جیسۆ نارد. جیسو وەڵامی دایەوە، "بڕۆ دەرەوە (لە ماڵ)!" بەڵام لیسا گوتی، "نەخێر~ ئەوان دەڵێن مێرووەکانی پارە پارەت بۆ دەهێنن،" و جیسۆ بە لیزای گوت، "پێویست ناکات هیچ شتێکم بۆ بهێنن. نا، نا، بیگرە!"

کورە مردم😭😂 دوای سێ کاتژمێر دایک و باوکی ڕۆیشتوون مێروولەکەیان کردۆتە دەرەوە، لیساش چاک چاک پێ ڕابواردووە😭 زانیویەتی دەترسێ بۆیە وێنەی بۆ گرتووە بۆی ناردووە، وتویەتی پارەت بۆ دێنن، جیسوو وتیوویەتی پێویست ناکات هیچ شتێکم بۆ بێنن😂 جیسوو لەگەڵ لیسا ساتی پێکەنیناویان خەتم کردووە😭

جیسۆ باسی ئەوەی کرد کە چۆن لەگەڵ کارینای ئەیسپا نزیک بووەتەوە! هونەرمەندانی ماکیاژ جیسۆ و کارینا نزیکن و هەردووکیان بەیەکەوە بەستووە، دەڵێن کە بەباشی پێکەوە دەژین. کاتێک یەکەم جار یەکتریان بینی، جیسو و کارینا پێکەوە نانیان خوارد و چوون بۆ قاوەخانەیەک بۆ قسەکردن. جیسۆ حەزی لەوە بوو بزانێت پیشەسازی ئایدۆڵەکان لەم ڕۆژانەدا چۆنە و چی لەم دواییانەدا بەناوبانگە بۆیە پرسیاری لە کارینا کرد، کارینا پێی گوت کە ئایدۆڵەکان لەم ڕۆژانەدا چاڵنجی زۆر دەکەن!

دایک لە کچەکەی دەبپرسێ کە کەیپۆپ چۆنە و ئێستا چی دەکەن😎🔥دایکی کەیپۆپە هەر وادەبێت دەبێت پرسیاری مناڵەکانی بکات کە چی دەکەن😌
دڵم خۆشە هاوڕێیەتی لە نێوان جیسوو و کارینا هەیە😊
هەیتەر هەر بە بلاکپینک دڵێ لوت بەرز چونکە ناڕۆن بۆ ئاهەنگەکان بەڵام لە پشتەوە بلاکپینک لە هەموو گروپەکان باشتر هاوڕێیەتی دروست کردووە لەگەڵیان.

#BLACKPINK #JISOO #BLISSOO #TEARS #BLINK #Kurdishblink #AMORTAGE
#BLACKPINK2025WORLDTOUR

70 - 7

♡ Jennie Kim ♡
Posted 1 day ago

BORN AGAIN 😩😭🔥🌍lalisa


ئەوە چییە😭 جارێ دەنگی لیسا و ئەو شێوازە نوێیەی گۆرانییەکەی شۆکی کردووم😻 شازی گۆرانییە، خاتوو مانۆبان بەجدی ئەمجارە زۆر زۆر تایبەتە 🤩 ڕێک بۆمبی جیهانی دەبێت🌍💣🔥 ستریم لەبیر نەکەن بلینکس

بەیانی بڵادەبێتەوە لای خۆمان 7ی مانگ دەکات و 3 شەو دەکات بەڵام لای هەندێک وڵات هەر 6ی مانگ کاتژمێرەکان جیاوازن


لیسا وب قژە بلۆندەکەی😭🔥جەڵدە

37 - 4

♡ Jennie Kim ♡
Posted 2 days ago

our familyy😭🖤💗 QUEENS ARE BACKKK‌🔥


وەیییییییی😭ئەوە چیییییییییەەەەەەە، عاااااااااااااااااااا شاژنەکان گەڕانەوە💗🖤 خێزانە جوانەکەمان گەڕایەوە، بلینکس دڵخۆشیمان دەستی پێکردەوە.

کەس ناتوانێ خۆشی بلینک تێک بدات، شاژنەکانی کەیپۆپ و جیهان گەڕانەوە😎🌍🔥💣
گەشتی جیهانی ڕاگەیاند مام وایجی بژی حاجی وایجیییییی
بتخۆم ئافەرین😭 لە کۆتایی ئەم پیاوەتیەت کرد

گایز هەواڵ هەیە، بەس من لە ماڵەوە نیم ناتوانم زۆر هەواڵەکان دانێم😭 هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بە زوورترین کات، کاتی گونجاو بدۆزمەوە بۆتان دابنێم

جیسووش جەڵدەی ناردووە ئەمشەو😭 مانگی پێنج هەر چوار شاژنە دەگەڕێنەوە
دڵخۆش بن بلینکس دڵخۆش بن😺😂😭ئەم پۆستەم بینی نازانم لە خۆشیا چی بکەم

48 - 11

♡ Jennie Kim ♡
Posted 2 days ago

25.02.05 JISOO and Park JeongMin for ELLA Thailand
Best duo😭🖤❤ ‪@sooyaaa__‬

جیسوو و پارک جیۆنگمین بۆ ئێلا تایلەند

ئەوە چییە😭 باشترین دوانە 🔥 بەس سەیری جیاوازی ئەو باڵایە 😻 کە جوانن جوان
مینسوو باشترین دووانە بۆ هەمیشە 💟

خیانەت با بڕوات😂 کاتی تۆڵەیە زاوا خۆت بگرە بەمزووانە جەڵدەی جوانت بۆ دێن😭


JISOO as Kang Youngjoo new “Newtopia” promotional poster
جیسوو وەک کانگ یۆنگچۆ له پۆستەری ڕیکلامی نوێ ”Newtopia“

جیسوو و مشارەکەی🙂 خۆی کیوت بە مشاریش زۆمبی دەکوژێت 😂😭 شازی درامایە خۆتان ئامادە بکەن چونکە چاک دەتان خاتە پێکەنین



ROSÉ's “rosie” has been certified Gold in Canada for selling over 40,000 units in the country. It's the firt album by a female K-Pop soloist in history achieve this.
ئەلبوومی ”rosie“ی ڕۆزی بڕوانامەی زێڕینی پێدارواوە بۆ فرۆشتنی 40,000 هەزار یەکە لە وڵاتەکەدا، ئەمە یەکەم ئەلبوومی تاکژەنی ئافرەتی کەیپۆپە لە مێژوودا کە ئەم ئامانجە بەدەست بهێنێت.


toxic till the end” (133M) is now ROSÉ's 4th most streamed song on Spotify, surpassing “Number one girl” (132M)
ژەهراوی تا کۆتایی“ بە (133 ملیۆن) ئێستا چوارەمین گۆرانی ڕۆزییە کە زۆرترین ستریمی کراو لە سپۆتیفای، پێش ”کچی ژمار یەک“ (132ملیۆن) کەوت



ROSÉ Queen 🔥🌍شاژنە ڕۆزی

62 - 16

♡ Jennie Kim ♡
Posted 3 days ago

JISOO “Your Love” CONCEPT POSTER 💜
𝐘𝐨𝐮𝐫 𝐋𝐨𝐯𝐞: Stars in my eyes, constellations for you
Can't wait 😭 ‪@sooyaaa__‬ ‪@official_BLISSOO‬
کۆنسێپتی پۆستەری ”خۆشەویستی تۆ“ی جیسوو
خۆشەویستی تۆ: ئەستێرەکان لە چاوەکانم دایە، هەسارەکان بۆ تۆیە


دایکە شاژن😭 هەزار ماشاء اللە لێ بێت🔥 جوانترین ئافرەتی جیهان 🌍 جەڵدەکان دووبەشی لە خۆیەتی، بەشێکی گۆرانییەکانیەتی 😻
بە جدی هیچم نییە بۆ وتن شاژنی کەیپۆپ، دایکی کەیپۆپ، دایکی بلینکەکان هەمیشە باشترینە، باشترینەکانیش هەمیشە لە سەرەوەن 😌🔥




New video 🌼ڤیدیۆی نوێ
Like and comment 😇لایک و کۆمێنت لەبیر مەکەن
وتم با جیاواز بێت، لە ئێستادا زۆر ترێندە لەم جۆرە ڤیدیۆیانە. ئەم ترێندەش کراوە بە ئینگلیزی منیش بە کوردی کردم 💚☀❤ هیوادارم بە دڵتان بێت

youtube.com/shorts/_y4Uy4e1yh...

59 - 11

♡ Jennie Kim ♡
Posted 3 days ago

JISOO ASIA WORLD TOUR 🔥🌍گەشتی جیهانی ئاسیای جیسوو

BLISSOO announced #JISOO ASIA TOUR: “LIGHTS, LOVE, ACTION”
بلیسوو گەشتی ئاسیای #جیسوو ڕاگەیاند بە ناوی ”ڕووناکی، خۆشەویستی، ئاکشن“

📍 MANLA
📍 BANGKOK
📍 TOKYO
📍 MACAU
📍 TAIPEI
📍HONG KONG
📍HANIO


گەشتەکە فان مێتینگە ئەوەی لیسا چۆن بوو ئەمەش ئاوایە بە شوێنەکانی زیاترن😇ئەمن و توش بێ بەشین😭
کۆریا لە لیستەکەدا نییە🙂 چونکە 14ی مانگ بە بۆنەی دەرچوونی ئەلبوومەکەی فانمێتگی هەیە لە کۆریا بۆیە لە لیستەکەدا نییە😊هیهیهی


JISOO is going to JAPAN as part of her Asia Tour “LIGHTS, LOVE, ACTION”
🗓 March 17 and 18
📍Saitama Super Arena.

جیسوو دەچێتە ژاپۆن وەک بەشێۆ لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا “ڕووناکی، خۆشەویستی، ئەکشن“
بەوار 17 و 18ی ئازار واتا مانگی 3
شوێن: سایتاما سوپەر ئەرینا
واتا یەکەم شوێن ژاپۆن دەبێت

گەشتەکە مانگی سێ دەست پێدەکات😭 لە حەوت شوێنی جیاوازی ئاسیا، بەپێ ئەوە بێت هەر فانمێتێنگێکی دوو ڕۆژە یەکسەر بڵین کۆنسێرت دەکات ئەم کچە 😺 هەزار هەزار ماشاء اللە لەم کچە😭 پەنجەیەک لە وێنەکان بدەن

هیوادارم گەشتێکی زۆر خۆشبێت بۆ جیسوو و هەموو بلینکەکان، ئاواتی هەموویان بێتە دی و دووبارە لە نزیکەوە جیسوو ببین هەر وەک چۆن لیسایان بینی🤍


More information about the album
زانیاری زیاتر دەبارەی ئەلبوومەکە

AMORTAGE” will have 2 Korean tracks and 2 English tracks.
earthquake: conveys the intense emotions of excitement and attraction at the start of love.
Your Love: expresses the deep and immersive happiness of love.
TEARS: portrays sorrow and the struggle to overcome heartbreak.
Hugs & Kisses: illustrates a sense of relief and newfound freedom after moving on.
ئەلبوومی [AMOTAGE] 2 تراکی کۆری و 2 تراکی ئینگلیزی دەبێت.
بوومەلەرزە: هەستە چڕەکانی جۆش و خرۆش و سەرنجڕاکێشان دەگەیەنێت لە سەرەتای خۆشەویستی.
خۆشەویستی تۆ: گوزارشت لە خۆشی قووڵ و پڕی خۆشەویستی دەکات.
فرمێسک: خەم و تێکۆشان بۆ زاڵبوون بەسەر دڵشکانیدا نیشان دەدات.
باوەش و ماچ: هەستی حەسانەوە و ئازادی تازە دۆزراو نیشان دەدات پاش ڕۆیشتن.


ئەو مانایانە😭 زاوای نازانم چی خۆ هیچ لێ نەکردووە وا ئەم کچە دڵی شکاوە🙂 دوای خراپت لێ دەدەم کوڕی نازانم کێ

______________________________________________
LISA, Doja Cat, RAYE - “BORN AGAIN” official Cover
🗓February 7th, 9AM (KST)

لیسا، دۆجا کات، ڕای - ”دووبارە لە دایکبوونەوە“ بەرگی فەرمی
بەروار: 7ی مانگی دوو، کاتژمێر 9ی بەیانی بە کاتی کۆریا
کاتی خۆمان 3 شەو 🙂 تازە بەم کاتەوەی گرتووە تەواو لە هەموویان جیاواز ترە ئەم کچە

بلینکس 😭 لیسا و قژە بلۆندەکەی گەڕایەوە، شاژنی کەیپۆپ گەڕایەوە دوای 3 ڕۆژی تر گەورەترین کۆڵابی کەیپپۆپ 3 قوڵی بڵاودەکرێتەوە 😻🔥🌍بۆمبی جیهانی دەبێ شاژنی کەیپۆپ و شاژنی پۆپ و شاژنی هەستەکان بەیەکەوە لە یەک کۆڵابدا 😩



#BLACKPINK #JISOO #LISA #AMORTAGE #LIGHTS_LOVE_ACTION #FANMEET
#JISOOFanmeet2025 #BLISSOO #BORNAGAIN #LISA_DojaCat_Raye #LLOUD #BLINK #LILIES #Kurdishblink

54 - 14