ئەپلیکەیشنی پرسیار بۆ توێژینەوە و راپرسی
دروستکردنی پەیوەندییە لەنێوان خاوەن کار و پڕۆژەکان، کۆمپانیاکان و دابینکەرانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان لەگەڵ کڕیارەکانیان کە پەیوەندی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان بە بازاڕی شتومەک و خزمەتگوزارییەکانیانەوە هەیە. ئێمە لە پرسیار رێز لە نهێنیپارێزیی و پاراستنی زانیارییە تایبەتیەکانی بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنەکەمان دەگرین و بە پێوەر و بەهای کاری خۆمانی دەزانین و پابەندین پێوەی. لەڕیگای پرسیارەوە ئەمانەت دەسدەکەوێت:
وەک هاوڵاتی و بەکاربەر، لەرێگای وڵامدانەوەی پرسیارنامە و راپرسییەکانمانەوە، هێزی بڕیارەکانی خۆت دەزانی و کاریگەرییان لەباشترکردنی بەرهەم، خزمەتگوزاری و سیاسەتە گشتیەکاندا دەبینی. پارە و خەڵاتیش وەک پاداشت وەردەگری. ئێمە رێز لە کاتی ئێوە دەگرین.
وەک بەرهەمهێنەر، خاوەنکار یان پڕۆژە؛ دەتوانی بەئاسانترین و خێراترین رێگا، بەتێچوویەکی کەم، بگەی بە زۆرترین هاوڵاتی و بەکاربەر، بەرهەمەکانی خۆتیان پێ بناسێنی یان رای ئەوان لەسەر بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانت بزانی، بۆئەوەی هێز و پێگەی خۆت لە بازاڕ و ئابووری و قازانجدا پتەوتر بکەی.